Abdullah Shukur
10 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2018
مەڕاکش
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو رایگەیاند "لەئێستادا لە وڵاتەکەماندا، سێ ملیۆن و ٦١١ ھەزار و ٨٣٤ پەنابەری سووری-مان داڵدە داوە. ٦١٢ ھەزار و ٨٤٦ منداڵ و ٣٠٣ ھەزار و ٢٢٨ پێگەیشتوو کە سەرجەمیان دەکاتە ٩١٦ ھەزار و ٧٤ کەس، ساڵانە لە خوێندنگەکانمان دەخوێنن".
سولەیمان سۆیڵو بەشداریکرد لە "کۆنفرانسی رێککەوتنی کۆچی نێودەوڵەتی لە ئاستی حکوومەتەکان" لە شاری مەڕاکش ناوەڕاستی مەغریب.
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو لەبارەی پرسی کۆچکردن رایگەیاند کە تورکیا ھەوڵدەدات ئەم پرسە رێکبخات نەک رێگری لێ بکات و گوتیشی: "لەئێستادا لە وڵاتەکەماندا، سێ ملیۆن و ٦١١ ھەزار و ٨٣٤ پەنابەری سووری-مان داڵدە داوە. ٦١٢ ھەزار و ٨٤٦ منداڵ و ٣٠٣ ھەزار و ٢٢٨ پێگەیشتوو کە سەرجەمیان دەکاتە ٩١٦ ھەزار و ٧٤ کەس، ساڵانە لە خوێندنگەکانمان دەخوێنن. ئەمانەش لە چوارچێوەی یاسای پاراستنی تایبەت توانیمان رێگەی بەشداریان لە ژیانی کارکردن بۆ بکەینەوە. نزیکەی ٣٨٥ ھەزار منداڵی سووری لە نەخۆشخانەکانماندا لەدایک بوون. ھاوکات لە ١٤ خاڵی سنووری ٣٣٢ ھەزار تۆن ھاوکاری خۆراکمان پێشکەشکردووە. ملیۆنەھا کارتۆنی ھاوکاری خۆراکمان ناردووە".
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو گوتی: "تەنھا ئەمساڵ، ٢٥١ ھەزار و ٧٩٤ کۆچبەری نایاساییمان دەستگیرکردووە. بەراورد بە ١١ مانگی ساڵی رابردوو، ژمارەکە لەسەدا ٥٦ ھەڵکشاوە. ئەمساڵ ٥٣ ھەزار و ٨٦٠ کەسمان دیپۆرتکردووەتەوە و لە میانی ١١ مانگدا، پێنج ھەزار و ٥٢٢ قاچاخچی مرۆڤمان دەستگیرکردووە. تورکیا دەوڵەمەنترین وڵاتی جیھان نییە، بەڵام یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین ھاوکاری دەرەکی کردووە. لە ساڵی ٢٠١٦، نزیکەی ٦،٤ ملیار دۆلار و لە ساڵی ٢٠١٧دا، ٩،١ ملیار دۆلار ھاوکاری پێشکەشکردووە. بەدەر لە ٣٣ ملیار دۆلار کە بۆ قەیرانی کۆچ و خەرجییەکانی ئەمنی خەرجمان کردووە".