Sinan Uslu,Muhammet Ali Kemal
21 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو ئاشکرایکرد، تا ئەمڕۆ یاساغی هاتنە ناو خاکی تورکیا لە دەروازە سنوورییەکانەوە، خراوەتە سەر نزیکەی هەشت هەزار کەس کە مایەی مەترسین بۆ سەر ئاسایشی وڵات.
سولەیمان سۆیڵو لە وەڵامی پرسیارێکی پەرلەمانتاری نیغدەی جەهەپە، عومەر فەتحی گولەردا ئاماژەی بەوەکرد کە لە تورکیا لە ٢٠٠ دەروازەی سنووریی نزیکەی دوو هەزار و ٣٣٦ کارمەند و لە هەزار و ١١٨ خاڵی پشکنین لە فڕۆکەخانەکان، خزمەتگوزاریی پشکنینی پاسپۆرت پێشکەش دەکرێت.
سولەیمان سۆیڵو جەختی لەوەکردەوە کە لە پێناو رێگرییکردن لە تیرۆر لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی لە ٤٥ پارێزگا و ١١٣ دەروازەی سنووریی ''مەشقی شیکاریی مەتریی" دراوەتە کارمەندان و تا ئەمڕۆ یاساغی هاتنە ناو خاکی تورکیا لە دەروازە سنوورییەکانەوە، خراوەتە سەر نزیکەی هەشت هەزار کەس کە مایەی مەترسین بۆ سەر ئاسایشی وڵات.