İbrahim Özel
02 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2022
سیواس – AA
به‌رخێك له گوندی كایادیبی له قه‌زای زارا سەربە پارێزگای سیواس جگه له دایكی، شیری سه‌گێكی جۆری كانگال-یش ده‌خوات.
ئه‌م به‌رخه تازه له‌دایكبووه له تهوێلهیهكدا كه جگه له چه‌ندین مه‌ڕ سه‌گێكی جۆری كانگالیشی لێیه، جگه له شیری دایكی، هه‌روه‌ها شیری ئه‌و سه‌گه‌ش ده‌خوات.
هاوپشكی ته‌ویله‌كه و خاوه‌نی سه‌گه‌كه، زابیت به‌كتاش به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "به‌هۆی ئه‌وه‌ی دایكه‌كه‌ی به‌پێی پێویست شیری تیادا نییه، بۆیه به‌رخه تازه له‌دایكبووه‌كه شیری سه‌گه‌كه ده‌خوات و سه‌گه‌كه‌یش رێگه به‌مه ده‌دات. سه‌گه‌كه خۆی تووڵه‌ی هه‌یه و شیری زۆره".
موختاری گوند، وه‌دات چه‌له‌بیش گوتی: "هاوڕێ ئاژهڵدارهكانمان مێگهلهمهڕیان هه‌یه. رۆژێك بینیمان سه‌گه‌كه شیر ده‌دات به به‌رخێك، سه‌رمان سووڕما. دیاره هه‌ستی دایكایه‌تی هانی داوه بۆ ئه‌مه".
