Sangar Hamad Azeez
08 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2015
ئەو هەنجیرانەی لە پارێزگای سیرت و دەوروبەری بەرهەم دێن بووەتە جێی سەرنجی هاووڵاتیان.
ئێرداڵ باڵ ئەو هاووڵاتیەی ماوەی ١٠ ساڵە لە بازاری دەباکڵاری کۆن کاردەکات بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەو هەنجیرانەی لە گوندەکانی چواردەور دەهێنرێن تەواو سرووشتین".
ناوبراو تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەو هەنجیرانەی لە چواردەوری پارێزگای سیرت بەرهەم دێن خواستی زۆریان لەسەرە و گوتی: "هاووڵاتیان ئەو هەنجیرانەیان دەوێت کە خۆماڵین و لە پارێزگای سیرت و دەروبەری هێنراون، هەندێک جار لەدەرەوەی سیرتیش داوای ئەو جۆرە هەنجیرە دەکەن و داوا دەکەن بۆیان بکەینە پاکەت و بۆیان بنێرین".