سیرت
له كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌كدا له مه‌یدانی كۆماری شاری سیرت، سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، وتارێكی پێشكه‌ش به هاووڵاتییان كرد.
له باره‌ی گوته‌كانی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، ئه‌ردۆغان گوتی: "هاتووه ده‌ڵێت چی، ده‌ڵێت ته‌قسیم قیبله‌ی ئێمه‌یه. به‌ڵام قیبله‌ی ئێمه دیاره كوێیه. سه‌رده‌مێكیش جه‌هه‌په ده‌یگوت چی؟ ده‌یانگوت با كه‌عبه بۆ عه‌ره‌به‌كان بێت، چانكایا بۆ ئێمه به‌سه. ئێستا ئه‌مانیش به‌هه‌مان شێوه دووباره ده‌ڵێن با كه‌عبه بۆ عه‌ره‌به‌كان بێت و ته‌قسیم بۆ ئێمه به‌سه. ئایا پێویست ناكات له حەوتی حوزه‌یراندا وانه‌یه‌كیان دابده‌ین؟ به‌ڵام وانه‌ی ئێمه له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدانه. ئێستا ده‌ڵێن سهركۆمار لایه‌نگری لایه‌نێك ده‌کات. به‌ڵێ لایه‌نگرم، به‌ڵام من لایه‌نگری گه‌لم. گه‌ل له‌هه‌ركوێ بێت منیش له‌وێم، به یه‌كسانی له هه‌موو پارته‌كانه‌وه نزیكم، به‌ڵام پارتێك له دڵمدایه ئه‌وه بابه‌تێكی جیایه. له‌م مه‌یدانه‌دا دروشمی هیچ پارتێك بوونی نییه، له‌م مه‌یدانه‌دا ته‌نیا ئاڵای توركیا ده‌گه‌شێته‌وه".