Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
13 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پرۆگرامێکدا کە لە ناوەندی کو‌لتوور و کۆنگرەی گەل لە بەشتەپە سازکرابوو، باسی ئەو کارانەی کرد کە سەرۆکایەتی کۆمار و ١٦ وەزارەتەکە لە میانی ١٠٠ رۆژی داهاتوودا ئەنجامی دەدەن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بەر لە باسکردنی پرۆگرامی کابینەکەی بۆ ١٠٠ رۆژی داهاتوو، سەبارەت بە رووداوی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره دوا و گوتی: "ئه‌و رووداوه به هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانییه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه ده‌كرێت، به‌رپرسیارانی ئاشكرا ده‌كرێن و هه‌موو كارێكی پێویست ئه‌نجام ده‌درێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دواتر دەستی بە گوتارەکەی کرد و گوتی: "ئەوانەی کە لە هەوڵدان لە پێناو بەرژەوەندیی کەسیی خۆیاندا کەشتیی ٨١ ملیۆن کەسیی تورکیا کون بکەن، دەرفەت نادرێن و رێگەیان پێنادەین. ئه‌و چاوچنۆكه بێتوانایانهی کە ته‌نانه‌ت هه‌ڵكشان و داكشانی كه‌م مه‌ودای به‌های دراویشیان به ده‌رفه‌ت ده‌زانی بۆ له په‌لوپۆخستنی حكوومه‌ت، ئارهزووهكانیانمان له قورگیاندا هێشته‌وه".
رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها رایگەیاند "سه‌ره‌ڕای ده‌یان كێشه كه به‌سه‌رماندا هات، به‌ڵام له یه‌كه‌م به‌رنامه‌ی جێبه‌جێكردنی ١٠٠ رۆژیماندا گه‌یشته ئه‌دایه‌كی زۆر به‌رز كه له‌سه‌دا ٩٧ه. لە کۆی ٤٠٠ کار کە لە بەرنامەی کاری ١٠٠ رۆژەماندا هەبوون، ٣٤٠ دانەیمان تەواوکردووە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "لە ٢٩ی تشرینی یەکەمدا لە یادی ٩٥ ساڵەی کۆمارەکەماندا، مۆنومێنتێکی نوێی سەرکەوتنمان وەک دەستکەوت بۆ تورکیا دەستخست. فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ کە توانای گواستنەوەی ٩٠ ملیۆن سەرنشینی هەیە و قۆناغی یەکەمیمان کردەوە، یەکێکە لەو مۆنومێنتانەی کە لە وڵاتەکەماندا جێگەی شانازین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "له میانی دووه‌مین ١٠٠ رۆژی پلانی كارماندا، نزیكه‌ی ٢٤ ملیار لیره بۆ ته‌واوكردنی ٤٥٤ كار و پڕۆژه دابین ده‌كه‌ین. لە کاتێکدا پێشبینی ٤٣ ملیار لیرەمان بۆ ٤٠٠ کار لە چوارچێوەی بەرنامەی جێبەجێکارییماندا کردووە، ٣٧ ملیار و٣٠٠ ملیۆن لیرەمان بۆ ئەو کارانەی کە جێبەجێکراون، خەرجکردووە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاند "به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی گه‌نجانمان له پلانه‌كانی كاری داهاتووماندا له هه‌موو زانكۆكان بنكه‌ی پیشه‌یی ده‌كه‌ینه‌وه. هەروەها له پێناو چاودێرییكردن و دیارییكردنی ئه‌و خزمه‌تانه‌ی به پارێزگاكان ده‌كرێت گرنگی به پڕۆژه‌ی به‌ڵگه‌كانی ٨١ پارێزگا ده‌ده‌ین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "لە میانی ١٠٠ رۆژی داهاتوودا، دەست بە هەوڵی نوێ دەکەین بە مەبەستی وەشاندنی گورز لە پێکهاتەی فەتۆ لە دەرەوەی وڵات، بەتایبەت سەرچاوەی داراییان".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاند "دەست بە بنیاتنانی ئەو بەشەی پرۆژەی بۆریی گازی سروشتیی تەوژمی تورک دەکەین کە دەکەوێتە نێو سنووری وڵاتەکەمانەوە و تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ش ئەوە تەواو دەکەین".