İlkay Güder,Ramal Abdullah Mahmood
13 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان له‌باره‌ی رووداوی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌وه زانیاری له وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی توركیا، جاهیت تورهان و وەزیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو وه‌رگرت و سەرجەم یه‌كه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشی راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی تەواوی هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ له‌مباره‌یه‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه سەرکۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان زانیاری وه‌رگرتووه له وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی توركیا، جاهیت تورهان و وەزیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو.
سهركۆمار ئه‌ردۆغان چاودێری رووداوه‌كه ده‌كات و نیگه‌رانی خۆی به گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی ده‌ربڕیووه.
سه‌ركۆماری توركیا داوای لێخۆشبوونی له خوا بۆ قوربانیان كردووه و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌یشی بۆ برینداران خواستووه. جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگی راسپاردنی سەرجەم یه‌كه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردۆته‌وه بۆ خستنه‌گه‌ڕی تەواوی هه‌وڵه‌كانیان له‌باره‌ی ئه‌م رووداوه‌وه.
شەمەندەفەری خێرای گەشتی نێوان ئەنقەرە-قۆنیا لە میانی چوونە ناوەوە بۆ نێو وێستگەی مارشاندیز ٠٦:٣٦ خۆی بە شەمەندەفەرێکی رێبەردا كێشا کە لەسەر هێڵە ئاسنینەکە بوو لە گه‌ڕه‌كی یهنیمهههلـلە له ئەنقەرە.