Utku Şimşek
03 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2024
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە هۆی هەر دوو تەقینەوەکەی پارێزگای کرمان لە ئێران، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی ئەو وڵاتە کرد.
لە پەیامەکەی سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکراوەتەوە هاتووە:
"بە داخێکی گرانەوە، هەواڵی ڕوودانی تەقینەوەیەکی تیرۆریستیم لە پارێزگای کرمان پێگەیشت. لە خوا داواکارم ئەوانەی لە هێرشەدا گیانیان لەدەستداوە بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم. سەرەخۆشی لە گەلی دۆست و برای ئێران دەکەم".