Hemın Othman Mohammed
13 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2017
وه‌زیری به‌رگری توركیا، فكری ئشك رایگه‌یاند "ئه‌وانه‌ی به‌هۆی لێكۆڵینه‌وه‌كان له فه‌تۆ له رێزی هێزە ئه‌منییه‌كانمان ده‌ركراون ئه‌نجامدانی سه‌ربازی زۆره‌ملێیان له‌سه‌ره، ئه‌وه ناچارییه".
ئشك باسی له‌وه كرد كه ئه‌ندامانی فه‌تۆ سه‌ربازی زۆره‌ملێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و، گوتی: "ئه‌وانه‌ی به‌هۆی لێكۆڵینه‌وه‌كان له فه‌تۆ له رێزی هێزە ئه‌منییه‌كانمان ده‌ركراون ئه‌نجامدانی سه‌ربازی زۆره‌ملێیان له‌سه‌ره، ئه‌وه ناچارییه. سه‌ره‌تا وه‌ك ژماره‌یان، له ئێستادا ژماره‌یان كه له یه‌كه‌م قۆناغدا ئاسایش بۆ ئێمه‌ی ناردووه هه‌زار و 590كه‌سن، به‌ڵام كاره‌كان به‌رده‌وامن. هه‌ركاتێک دیاریكران، ئه‌وا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركی سه‌ربازیی ئه‌و ناوانه بۆ ئێمه ره‌وانه‌ی ده‌كرێت و، ئێمه‌ش كاری پێویستی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
وەزیری بەرگری تورکیا ئشک، باسی له‌وه كرد ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی فه‌تۆ كه سه‌ربازیی ده‌كه‌ن چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان پێ‌نادرێت و، گوتی: "واتە رای گشتیی لە کۆن بە 'پیادەی بێپەروا' ناوی بردوون. لە راستیدا لەبارەی پێکهاتەی سەربازی کۆمەڵێک کێشە هەیە ئەوان لە خزمەتگوزاری و کاری کارگێڕیدا زیاتر ئەرکیان پێ سپێردراوە. لەو شوێنانە ئێشکگری دەگرن کە چەک و تەقەمەنی لێ نییە. هەروەها لە ژێر کۆنترۆڵ و چاودێریدا خزمەتی سەربازییان پی دەکرێت".
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی توركیا و رووسیا سه‌باره‌ت به سووریا، وه‌زیری به‌رگری توركیا، فكری ئشك رایگه‌یاند "له ئێستادا ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ رووسیای فیدراڵ‌دا كراوه ده‌چێته قاڵبی هه‌ماهه‌نگییه‌وه، له چوارچێوه‌ی ئه‌وشدا هه‌ماهه‌نگیی پێویست كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له سووریادا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ رژێم یان رووسیادا رووبه‌ڕووی یه‌كتر نه‌بنه‌وه".