Mümin Altaş
09 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2024
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا فەخرەددین ئاڵتوون ڕایگەیاند، سەرکۆمار ئەردۆغان لە نزیکەوە چاودێری دۆسیەی کوژرانی نارین گوران دەکات و هەتا ئەو کاتەی کە تاوانباران ڕووبەڕووی یاسا دەبنەوە.
لەبارەی دۆسیەی نارین گوران'ی تەمەن هەشت ساڵان لە ئەمڕۆ تەرمەکەی لە لایەن تیمەکانی جەندرمەوە دۆزرایەوە، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا فەخرەددین ئاڵتوون پەیامێکی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی فەخرەددین ئاڵتوون'دا هاتووە، "دۆزینەوەی تەرمی نارین گوران دوای ١٩ ڕۆژ لە بزربوونی کە لە یەکەم ڕۆژەوە هەموو هێزە ئەمنییەکان بەدوای چارەنووسی دابوون، هەموومانی غەمبار کرد. سەرکۆمارمان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە نزیکەوە چاودێری پڕۆسەی لێکۆڵینەوە و تەواو ڕوونبوونەوەی دۆسیەکە دەکات بۆ ئەوەی تاوانباران ڕووبەڕووی یاسا ببنەوە. لە خوا بۆ نارین نزای لێخۆشبوون دەکەم و جێی و مەکانی بەهەشت بێ".