Buğrahan Ayhan
09 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2024
ئەنقەرە - AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی "گورز-١٣"دا کە لە ١٢ پارێزگای تورکیا کرایە سەر ڕێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز، ٣٣ گومانلێکراو دەستگیرکران.
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە لە ١٢ پارێزگای ئیستانبوڵ، ئانتاڵیا، باتمان، غازی عەنتاب، ئەدیرنە، ئەلازیغ، ئەرزینجان، هەکاری، مەرسین، موغڵا، شانڵیئورفا و وان ئۆپەراسیۆنی "گورز-١٣" ئەنجامدراوە.
یەرلیکایا باسی لەوە کرد لەو ئۆپەراسیۆنانەدا کە لەلایەن تیمەکانی ئاسایشی پارێزگا بە هەماهەنگی سەرۆکایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و سەرۆکایەتی دەزگای هەواڵگریی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش بەڕێوەچوو، ٣٣ گومانلێکراو دەستگیرکراون.
بە پێی ئەم پەیامەی وەزیری ناوخۆی تورکیا لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەلی دیجیتاڵی داگیراوە.