کلیس
سەرکۆماری تورکیا عەبدوڵا گوڵ سەردانی پارێزگای کلیس-ی لە نزیک سنوری سوریا کرد و لەوێ رایگەیاند، دانیشتوانی پارێزگای کلیس وەک و ژمارەی پارێزگای خۆیان پێشوازییان لە پەنابەرانی سوری کرد، ئەمە کارێکی خانەدانانە و مایەی شەرەفە، دانیشتوانی پارێزگای کلیس وانەی مرۆڤایەتی بە ھەمووان دەدەن.
عەبدوڵا گوڵ گوتی: بە ھۆی پێشوازیکردنیان لە پەنابەرانی سوریا، بەناوی گەل و کۆماری تورکیاوە سوپاسی دانیشتوانی پارێزگای کلیس دەکەم لەبەر ئەو پێشوازییەیان لە پەنابەرانی سوریا. رووداوی بەم شێوەیە لە جیھاندا رووی نەداوە، ئەمە ھەڵسوکەوتێکی زۆر خانەدانانە و شەرەفە.