باتمان
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا بولەند ئارینچ لە گوتەیەکیدا لە شاری باتمان رایگەیاند، پرۆسەی چارەسەر نزیکەی ساڵێکە بەردەوامە، بە گویرەی ئەو راپرسییانەی لە ناوچە کوردییەکاندا کراون، پشتگیری بۆ ئەم پرۆسەیە بۆ ژێر ٨٠% دانەبەزیوە، بگرە ھەندێ جار دەگاتە %٩٠.
ئارینچ گوتی "سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی تاکە دەرفەتە بۆ تورکیا. کۆتاییھاتنی کێشەکان کە ساڵانێکە بەردەوامن، گەیشتنی خەڵک بە بارودۆخێکی ئارام و ئاسوودە، بوژانەوەی گیانی برایەتی و فراوانبوونی مەودای ئازادی، ھەموو بەرھەمی ئەم پرۆسە زۆر گرنگە یە."
ھەروەھا ئاماژەی بەوەدا لە ماوەی ١٠ ساڵدا راپرسیی زۆر گرنگ ئەنجام دران و رێژەی بەشداریی باتمان لەو راپرسییانە زۆر بەرز بووە.