ئەنقەرە
بە گوێرەی سەرچاوە دیپلۆماتییەکان وەزیری دەرەوەی ئەمریکا (جۆن کیری) لەبارەی رێککەوتنی نێوان روسیاو ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵکردنی چەکی کیمیایی سوریا، زانیاریی تەواوی دایە وەزیری دەرەوەی تورکیا (ئەحمەد داودئۆغڵو)و ھەردوولایان باسی لایەنە جۆربەجۆرەکانی ئەو رێککەوتنەیانکرد.
داودئۆغڵو جارێکی دیکە دووپاتیکردەوە تورکیانیگەرانە سەبارەت بە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن رژێم بەشار ئەسەدەوەو گوتوویەتی "پرۆسەی کۆنترۆڵکردنی چەکی کیمیایی سوریا ئەگەر کۆتایی نەھێنێ بە قەیران و رەشەکوژییەکان، ئەوا تراژدیای مرۆیی لەو وڵاتە زیاتر دەبێ".