ئه‌نقه‌ره
له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تدا، شانده‌كانی ئاك پارتی و جه‌هه‌په كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌كه، له میوانخانه‌ی پاڵاسی ده‌وڵه‌ت له ئه‌نقه‌ره، كاتژمێر 1:20ی خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌ستی پێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا نو‌عمان كورتوڵموش، وه‌زیری كولتوور و گه‌شت و گوزار عومه‌ر چه‌لیك، وه‌زیری گه‌شه‌پێدان جه‌وده‌ت یڵماز و په‌رله‌مانتاران ته‌ها ئۆزهان، موجاهید ئارسڵان و وه‌زیری پێشووی گه‌یاندن، ده‌ریاوانی و ههواڵدەری و په‌رله‌مانتاری شاری ئه‌نتالیای ئاك پارتی لوتفی ئه‌لوان نوێنه‌رایه‌تی ئاك پارتیان ده‌كرد.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له جێگرانی سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په هالوك كۆچ، سه‌لین سایهك بۆكه، فایك ئۆزتراك، په‌رله‌مانتاری شاری ئیستانبوڵی پارته‌كه ئاكیف حهمزاچهبی و گه‌وره راوێژكاری سه‌رۆكی گشتیی راسیم بۆلوجێك نوێنه‌رایه‌تی جه‌هه‌په‌یان ده‌كرد.
ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی سه‌رنج، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌دا ئاك پارتی به شه‌ش كه‌سه‌وه، جه‌هه‌په به پێنج كه‌سه‌وه به‌شداریان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرد.
شانده‌كان، پێشتر به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری كولتوور و گه‌شت و گوزار چه‌لیك و جێگری سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په كۆچ له 24 و 28ی ته‌مووزدا كۆبوونه‌وه.