ئه‌نقه‌ره
هاوسه‌رۆکی گشتی هه‌ده‌په فیگه‌ن یوکسه‌کداغ به به‌شداری هه‌ریه‌ک له په‌رله‌مانتاران مه‌راڵ بێشتاش و نورسه‌ل ئایدۆغان، ئه‌ندامی ئهنجوومەنی راپه‌ڕاندنی پارته‌که‌ی دیله‌ک یاغڵی و نوێنه‌رانی دامه‌زراوه‌کانی ژنان، له ناوه‌ندی گشتی پارته‌که‌ی کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی سازکرد.
یوکسه‌کداغ رایگه‌یاند ئه‌وان وه‌ک ژنانی هه‌ده‌په "به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و تاریکییه‌ی به‌سه‌ر تورکیادا سه‌پێنراوه و بۆ داواکردنی ئاشتی" کۆبوونه‌ته‌وه و گوتی: "ده‌بیسترێت که ئه‌و جه‌نگه‌ی کۆشک ده‌ستی پێ کردووه و له‌به‌ر کۆشک ده‌ستی پێ کراوه، هه‌موو تورکیای بۆ ببن به سه‌رباز، رۆڵه‌کانی هه‌موو تورکیای بۆ بکه‌نه قوربانی".
یوکسه‌کداغ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کرد که "هه‌ده‌په باجی ئه‌وه‌ی داوه که باسی 'ئاشتی' کردووه" و گوتی:" پێیه‌کمان له گۆڕستانه، پێیه‌کمان له ژیاندایه، پێیه‌کمان له گرتووخانه‌کانه، پێیه‌کمان له کۆڵانه‌کانه، له هه‌موو بواره‌کانی به‌ره‌نگاریدا بوونمان هه‌بووه".
یوکسه‌کداغ دوای روونکردنه‌وه‌که‌ی، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه. سه‌باره‌ت به وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که سه‌رۆکایه‌تی داواکاری گشتی ئورفا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوتوویه‌تی 'پشت به یه‌په‌ژه، یه‌په‌گه و په‌یه‌ده ده‌به‌ستین' ده‌ستی به‌لێکۆڵینه‌وه کردووه، یوکسه‌کداغ رایگه‌یاند: "دوای ئه‌و وتانه‌م له ئورفا، من به‌شێوه‌یه‌کی زۆر روون جارێکی دیکه به‌رگریم له وته‌کانم کرد. ئێستاش خاوه‌نی هه‌مان ئه‌و قسانه‌م، چونکه له‌و قسانه‌ی که کردوومن، شتێکی هه‌ڵه‌ی تێدا نه‌بوو".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رکۆمار ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندبوو 'هه‌ده‌په پشت به رێکخراوی تێرۆریستی ده‌به‌ستێت' یوکسه‌کداغ باسی له‌وه کرد که گوتوویه‌تی: "به‌ڕێز سه‌رکۆمارم، ئێمه پشتمان به رێکخراوی تێرۆریستی نه‌به‌ستووه. ته‌ماشاکه‌ن، ئێمه ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له کۆبانی هاتووین بۆ ئێره. ئێمه پشتمان به یه‌په‌ژه، یه‌په‌گه و په‌یه‌ده به‌ستووه"
ناوبراو هەروەها گوتی: "ئه‌مه واتای چییه؟ ئه‌مه واته ئه‌وه‌ی پشتمان به هێزێک ده‌به‌ستین که به‌ره‌نگاری داعش ده‌بێته‌وه نوێنه‌رایه‌تی مافی ره‌وای بوونی گه‌لان، خه‌باتیان، ئاشتی و ئیراده‌ی چاره‌سه‌ری ده‌کات. ئه‌مه مانه‌ی ئه‌وه نییه ئێمه پشتمان به تیرۆر به‌ستووه".
یوکسه‌کداغ جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که خاوه‌نی قسه‌کانیه‌تی و گوتی: "ئه‌و دۆسیه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ی له‌سه‌ر من کراوه‌ته‌وه، مشتومڕه‌کانی پارێزبه‌ندی، هیچ یه‌ک له‌مانه له‌لای ئێمه بهرامبهرێکیان نییه و به‌تاڵن. ئه‌م بڕیارانه له‌سه‌رده‌می حکوومه‌تێکی کاتی، که ره‌وایه‌تی نییه ده‌درێت. له‌به‌ر ئه‌وه به‌تاڵه. پێشتر چه‌ندین جار دۆسیه‌ی لێکۆڵینه‌وه به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی کراوه‌ته‌وه. پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانتاره‌کانمان هه‌ڵگیران، به‌ڵام هیچ سوودێکی نه‌بوو. ئێمه زۆر سوپاسگوزارین که به پشتیوانی گه‌له‌که‌مان زۆر به‌هێزتر بووین".
- ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆزه‌کاندا ئه‌نجامدراون
یوکسه‌کداغ سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ی له‌باره‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی هاوسه‌رۆکی گشتی هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌گه‌ڵ باڵیۆزانی ولاتانی ئێران، ئه‌مریکا، به‌ریتانیا و وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کێتیی ئه‌وروپا ئه‌نجامی داوه رایگه‌یاند:
"چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له تورکیا و پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری دیموکراتی، کێشه‌یه‌ک نییه ته‌نها ناوه‌نده‌که‌ی له تورکیا بێت. ئه‌و کێشه‌یه په‌یوه‌ندی به هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که و هه‌موو وڵاتانی جیهانه‌وه هه‌یه و کاریگه‌ری له‌سه‌ریان هه‌یه. شه‌ڕ، پێکدادان و ئاڵۆزی هیچ کاتێک گوزارشت نییه له وڵاتێک و سنووره‌کانی ئه‌و وڵاته. به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له جوگرافیای خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئاڵۆزییه‌کی له‌و جۆره بوونی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر بێت و کێشه‌ی هاتنه‌ئارای دۆخی پێکدانه‌دان بوونی هه‌بێت، ئه‌وه ئه‌مه کێشه‌یه‌که که په‌یوه‌سته به رای گشتی جیهان و کاریگه‌ری له‌سه‌ری هه‌یه. ئێمه هه‌ستمان کرد که به‌هۆی پێگه‌ی کێشه‌که‌وه پێویسته له چوارچێوه‌یه‌کی فراوانتردا، ئه‌گه‌ر پێویست بوو له‌گه‌ڵ حکوومه‌ت وڵاتانی ناوچه‌که‌دا یان ئه‌گه‌ر پێویست بوو له‌گه‌ڵ حکوومه‌ت وڵاتانی جیهاندا سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی ئه‌م پرۆسه‌یه و ژماره‌یه‌ک ئاڵوگۆڕی زانیاری و بیروڕا ئه‌نجام بده‌ین".