Mohammed Baqi Hussein
07 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2016
له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌ركۆماری توركیا و له چوارچێوه‌ی سه‌ردانێكی فه‌رمیدا شای سعوودیه، شا سه‌لمان 11ی نیسان سه‌ردانی توركیا ده‌كات.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، شا سه‌لمان له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان 11 بۆ 13ی نیسان سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره ده‌كات.
راگه‌یه‌نراوه له‌و دیدار و كۆبوونه‌وانه‌ی له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا ئه‌نجام ده‌درێن، له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولادا بابه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش تاوتوێ ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه دوای سه‌ردانه‌كه‌ی شا سه‌لمان بڕیاره به‌شداری له 13یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی‌دا بكات كه 14 و 15ی نیسان له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه ده‌چێت.