Muhammed Boztepe,123
23 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2019
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە پشتیوانی ھێزی ئاسمانی لە گوندەواری قەزای بەیتولشەباب سەربە پارێزگای شرنەخ، نۆ تیرۆریست لە چالاکی خران.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش و فەرماندەیی گشتی جەندرمەی شرنەخ بە پشتیوانی ھێزی ئاسمانی، ئۆپەراسۆنێکیان بۆسەر تیرۆریستان لە گوندەواری قەزای بەیتولشەباب ئەنجامداوە.
لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنەکەدا، نۆ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
لە راگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی، ئۆپەراسیۆنەکان لە ناوچەکە بەردەوامن.
لە لایەکی دیکەوە لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی سوپای تورکیادا بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی چنگ، لە ناوچەی ئاڤاشین-ی باکووری عێراق سێ تیرۆریست لە چالاکی خران.
وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی چنگ، لە ناوچەی ئاڤاشین-ی باکووری عێراق ئەنجام دراوە.
لە ئاکامدا سێ تیرۆریستی پەکەکە لە چالاکی خراون.