Muhammed Boztepe,1 23
16 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
پێنج تیرۆریستیی دیكه‌یش له قەزای ئیدیل سەربە پارێزگای شرنه‌خ له چالاكی خران. ژماره‌ی تیرۆریسته له چالاكی خراوه‌كان له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، گه‌یشته هەشت تیرۆریست.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی گشتیی جه‌ندرمه‌ی شرنه‌خ ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆر له ناوچه‌ی چه‌می جه‌هه‌ننه‌م له قه‌زای ئیدیل ئه‌نجامداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی کە له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، پێنج تیرۆریستیی دیكه‌یش له چالاكی خراون.
پێشتر وه‌زارتی ناوخۆ له چالاكی خستنی سێ تیرۆریستی له‌و ناوچه‌یه راگه‌یاندبوو، به‌مجۆره‌ش ژماره‌ی تیرۆریسته له چالاكی خراوه‌كان له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، گه‌یشته هەشت تیرۆریست.