شڕنەخ
لە شارۆچکەی سلۆپی لایەنگرانی پەکەکە هێرشی چەکدارییان کردە سەر ئەو پۆلیسانەی کە دەیانەویست ئەو خەندەقانە پڕ بکەنەوە کە بەمەبەستی رێگریی لە چوونی هێزەکانی تەناهی بۆ ژمارەیەک لە کۆڵانەکانی لاوەکی هەڵکەندرابوون کە لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و پۆلیسێک بە خەستی بریندار بوو.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، تیمەکانی پۆلیس کە چووبوونە گەڕەکی بارش، دەیانەویست لە رێگەی شۆفڵی زرێپۆشەوە ئەو خەندەقانە پڕ بکەنەوە کە هەڵکەندرابوون. لەم نێوەندەدا لایەنگرانی پەکەکە هێرشێکی چەکدارییان بۆ سەر پۆلیسەکان ئەنجام دا.
دیارە هێزەکانی تەناهی وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و پێکدادانێک کە ماوەی ٤ سەعاتی خایاند، بەردەوام بوو کە بووە هۆی کوژرانی سێ کەس و بە خەستی بریندار بوونی پۆلیسێك.
لە بەردەم نەخۆشخانەی حکوومی سلۆپی کە تەرمی ئەو سێ کەسە کوژراوە و پۆلیسە بریندارەکەی بۆ گوازراوەتەوە، رێ و شوێنی تەناهی توند گیراوەتەبەر.
هەژیی گۆتنە، گرژییەکان لە شارۆچکەکە بەردەوامە.