Cebrail Caymaz,Müslüm Etgü,Orhan Pehlül,Orhan Yoldaş,Tunahan Akgün,Mehmet Akif Parlak
18 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2022
عەنتاب-AA
شەوی بەرات لە پارێزگاکانی عەنتاب، ئورفا، کلیس، مەڵاتیا، ئادیامان و مەڕەش بەرز راگیرا.
لە پارێزگای عەنتاب لە باشووری خۆرھەڵاتی تورکیا، ھاووڵاتییان بەبۆنەی شەوی بەراتەوە روویانکردە مزگەوتەکان.
لەو پرۆگرامانەی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی فەتوای پارێزگاکەوە رێکخرابوو لە دوای نوێژی خەوتنان قورئانی پیرۆز خوێندرایەوە و نزا کرا.
- ئورفا
له پارێزگای ئورفا باشووری خۆرھەڵاتی تورکیا کە به "شاری پێغەمبەران" ناسراوە ھاووڵاتییان بە بۆنەی شەوی بەراتەوە بە لێشاو روویانکردە مزگەوتەکان.
ئەوانەی دوای بانگی خەوتنان گەیشتنە مزگەوتەکان نوێژیان کرد و قورئانی پیرۆزیان خوێندەوە. ھاووڵاتییان سەردانی ئەو شوێنەیان کرد کە بەپێی گێڕانەوەکان شوێنی لەدایکبوونی پێغەمبەر ئیبراھیمە و لەوێ نزایان کرد.
دوای نوێژی خەوتنان، لە مزگەوتی دەرگا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی فەتوای ئورفاوە مەولود خوێندرا. شەوی بەرات لە مزگەوتەکانی دیکەی شارەکە بەرز راگیرا.
- کلیس
بەڕێوەبەرایەتی فەتوای پارێزگای کلیس باشووری خۆرھەڵاتی تورکیا، بەبۆنەی شەوی بەراتەوە پرۆگرامی بەرز راگرتنی لەسەرجەم مزگەوتەکانی شارەکە رێکخست.
پرۆگرامەکەی مزگەوتی حاجی جومبوش، پێش نوێژ لەگەڵ گوتاری ئایینیی موفتیی خانەنشینکراو یەحیا پۆڵات دەستیپێکرد و بە خوێندنەوەی سروودی ئایینی و قورئانی پیرۆز بەردەوام بوو.
- ئادیامان
بەڕێوەبەرایەتی فەتوای پارێزگای ئادیامان باشووری خۆرھەڵاتی تورکیا، بە بۆنەی شەوی بەراتەوە پرۆگرامی بەرز راگرتنی لە مزگەوتەکانی شارەکە رێکخست.
لە مزگەوتی گەورەی شارەکە موفتیی پارێزگا، مەھمەت تاشچی گوتاری پێشکەش کرد و قورئانی پیرۆز خوێندرا.
- مەڵاتیا
لە پارێزگای مەڵاتیا خۆرھەڵاتی تورکیا، ھاووڵاتییان بەبۆنەی شەوی بەراتەوە روویان کردە مزگەوتەکانی شارەکە.
لە پرۆگرامەکەی مزگەوتی کەرنەک کاراگۆزلوکلەر ھاووڵاتییان قورئانی پیرۆزیان خوێندەوە و گوێیان لە خوێندنەوەی مەولودنامە گرت و دوای مەولوودەکە نزا و نوێژیان کرد.
- مەڕەش
لە پارێزگای مەڕەش باشووری خۆرھەڵاتی تورکیا ھاووڵاتییان روویانکردە مزگەوتی گەورەی ناوەندی شارەکە و نزایا و نوێژیان کرد. لە کاتی دەرچوونیشیان لە مزگەوتەکە، هاووڵاتییان گوڵاویان پێدرا.