Rıdvan Korkulutaş
02 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2018
عه‌نتاب - AA
له رووداوێكی هاتوچۆدا له شارۆچكه‌ی ئۆغوزهل سەربە پاریزگای عه‌نتاب، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 22ی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، رووداوه‌كه له نێوان بارهه‌ڵگرێكدا كه كرێكارانی كێڵگه‌ی هه‌ڵگرتووه له‌گه‌ڵ مینی پاسێكدا روویداوه و به هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 22ی دیكه‌ش برینداربوون.
دوابه‌دوای رووداوه‌كه برینداره‌كان له لایه‌ن تیمی فریاگوزاری به‌په‌له‌وه گوازرانه‌وه نه‌خۆشخانه‌كانی عه‌نتاب.
ئاماژه به‌وه‌ش كرا كه رەوشی ته‌ندروستی شه‌ش له برینداره‌كان ناجێگیره.