Mehmet Akif Parlak
15 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2019
عه‌نتاب - AA
له شارۆچكه‌ی ئیسلاحییه سەربە پارێزگای عه‌نتاب پاڵه و كرێكاری وه‌رزی ده‌ستیانكردووه به چاندن، رنین، پاككردنه‌وه، هه‌ڵخستن و وشككردنه‌وه‌ی بیبه‌ری سوور كه له‌سه‌دا ٧٠ی پوڵ بیبه‌ری توركیا له‌و شارۆچكه‌یه به‌رهه‌م ده‌هێندرێت.
له‌سه‌ر رووبه‌ری ٢٠ هه‌زار دۆنم زه‌وی له مێرگی ئیسلاحییه، بیبه‌ری سوور بەرهەم ده‌هێندرێت و له ناوه‌ڕاستی مانگی ئابیشدا پاڵه و كرێكارانی وه‌رزی سه‌ر له‌به‌یانیان زوو رووده‌كه‌نه كێڵگه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی بیبه‌ری سوور. دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه شارۆچكه‌كه و دوای جیاكردنه‌وه‌ی لاسكهكان لە بیبەر و پاككردنه‌وه‌ی ناوه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له‌به‌ر هه‌تاو هه‌ڵیان ده‌خه‌ن و وشكیان ده‌كه‌نه‌وه و دواتر له رێگای به‌كارهێنانی ئامێری تایبه‌ته‌وه ده‌یانكه‌ن به پوڵ بیبه‌ر.
موزه‌فه‌ر كۆسه به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له‌سه‌دا ٧٠ی پوڵ بیبه‌ری توركیا له شارۆچكه‌ی ئیسلاحییه به‌رهه‌م ده‌هێندرێت و گوتی: "كه‌شوهه‌وای ئێره زۆر له‌باره بۆ چاندنی بیبه‌ری سوور. لێرە وەرزی چاندنی بیبه‌ر نزیكه‌ی سێ مانگ ده‌خایه‌نێت، ئه‌مساڵ به هۆی كه‌شوهه‌واوه كۆكردنه‌وه‌ی كه‌مێك دواكه‌وت. ساڵانه ٥٠ تۆن پوڵ بیبه‌ر به‌رهه‌م ده‌هێنین. ١٥ هه‌زار كه‌س بژێوی ژیانیان له رێی ئه‌و كاره‌وه دابین ده‌كه‌ن".
ئایشه‌نور باكرئۆغڵو کە له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بۆ ئه‌م كاره له ئورفا-وه هاتووە، ئاماژه‌ی به‌وه دا کە چوار ساڵه ئه‌م كارە دەکات و گوتی: "به‌یانیان كاركردن ئاساییه، به‌ڵام كه ده‌بێته نیوه‌ڕۆ و تیشكی خۆر به تینتر ده‌بێت، گه‌رمای تیشکی خۆر، هه‌روەها تیژی بیبه‌ره‌كان ده‌ستمان ده‌سوتێنن. ئێواران كه ده‌چینه‌وه ژێر خیوه‌ت به هۆی تیژییهوه ناتوانین ده‌ست بۆ رووخسارمان به‌رین".