Erkan Avci
22 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2016
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپی، نێد پرایس: "رۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی ئەم مانگە، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره ده‌كات به‌مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ی به‌ڵێننامه‌ی پێكه‌وه كاركردن له‌گه‌ڵ توركیای هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانی به‌رێزمان له ناتۆ له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌ڵای تیرۆردا".
حكوومه‌تی ئه‌مریكا، ئیدانه‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی عه‌نتابی كرد كه به‌هۆیه‌وه 51 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپی، نێد پرایس رایگه‌یاند "ئه‌مریكا، به توندترین شێوه هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی شاری عه‌نتاب ئیدانه ده‌كات".
له راگه‌یه‌نراوێكدا پرایس ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌وانه‌ی ئه‌و كرده وه‌حشیگه‌رانه‌یان ئه‌نجامداوه، بێ شه‌رم و ترسنۆكانه ئاهه‌نگێكی بووك گواستنه‌وه‌یان كردووه‌ته ئامانج، كه گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت نزامان له‌گه‌ڵ خانه‌واده و خۆشه‌ویستانی ئه‌و كه‌سانه‌دایه كه له‌و هێرشه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پرایس له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداره‌كان خواستووه و ده‌ڵێت: "له پاڵ گه‌لی توركیاداین كه به‌رگری له دیموكراسی ده‌كات و رووبه‌ڕووی هه‌موو شێوازێكی تیرۆر بووه‌ته‌وه. له په‌یوه‌ندیی نزیكداین له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیادا. رۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی ئەم مانگە، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره ده‌كات به‌مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ی به‌ڵێننامه‌ی پێكه‌وه كاركردن له‌گه‌ڵ توركیای هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانی به‌رێزمان له ناتۆ له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌ڵای تیرۆردا".