Hemn Osman
23 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2015
ژماره‌ی ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێ بوونانه‌ی توركیا له كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵه‌وه هەتا تشرینی یه‌كه‌م به كه‌سانی بیانی فرۆشراون گه‌یشتۆته 18 هه‌زار و 428 یه‌كه، نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ش له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی عێراق، سعوودیه، رووسیا و كوێته‌وه كڕاون.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له ده‌زگای ئاماری توركیاوه ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، ژماره‌ی ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێ بوونانه‌ی له كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵه‌وه هەتا تشرینی یه‌كه‌م به كه‌سانی بیانی فرۆشراون، به به‌راوردی هه‌مان كاتی ساڵی رابردوو بە رێژه‌ی .5 زیادی كردووه و گه‌یشتۆته 18 هه‌زار و 428 یه‌كه.
فرۆشتنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له توركیا له تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به به‌راورد به هه‌مان مانگی ساڵی پار %23.8 زیادی كردووه و گه‌یشتۆته دوو هه‌زار و 236 یه‌كه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵدا هه‌زار و 768 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون فرۆشراوه به كه‌سانی بیانی، ئه‌و ژماره‌یه‌ك له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا 26.5 زیادبوونی به‌خۆوه بینیوه.
له 10 مانگی ئه‌مساڵدا 18 هه‌زار و 428 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له توركیا فرۆشراوه به كه‌سانی بیانی، له‌وانه‌ش پێنج هه‌زار و 813 یه‌كه‌یان له ئیستانبوڵ، پێنج هه‌زار و 73 یه‌كه‌یان له ئه‌نتاڵیا و هه‌زار و 213 یه‌كه‌ی دیكه‌یان له بورسا.
له تشرینی یه‌كه‌مدا، هاووڵاتیانی عێراق 430 یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوونیان له توركیا كڕیوه، به‌مه‌ش ریزبه‌ندی یه‌كه‌میان گرتووه له كڕینی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له توركیادا. دوای ئه‌ویش سعوودیه دێت كه 325 یه‌كه‌یان كڕیوه، پاشان رووسیا 191 یه‌كه، كوێت 142 یەکە و به‌ریتانیا 133 یه‌كه.