ئیستەنبوڵ - AA
ئەمڕۆ دوای نوێژی ھەێنی عەبدوڵا گوڵ سەرکۆماری تورکیا لە مزگەوتی بە ناوبانگی تەرابیە له ئیستەنبوڵ پرسی رۆژنامەنووسان وەلامدا.
عەبدوڵا گوڵ لە بارەی پرسی ھێرشەکانی ئیسرائیل گوتی: "لە زۆر شوێنی جیھان ئامادەباشی کەمە و بەتایبەتی لە سنووری فەلستین تا ئوکراینا توندوتیژی بەرەو زیاد بوونەو با ھەموو لایەنەکان ھەوڵ بدەن تا کۆ توندیەکان کەم بکەینەوە،و ھێرشەکانی ئیسرائیل بە سەر غەزە سنوورەکان تێپەراندووە و ئەگەر ھێرشەکانی ئەوان رانەگیرێ رووداوی گەورەتر دەقەومێ."
ھەروەھا گوڵ گوتی: "با ئیسرائیل کۆتایی بە ھێرشەکانی خۆی بھێنێ ئێمە و و و رێکخراوەکانی نێونەتەوەی و حکومەتەکانی دیکە ئەو ھەوڵە بدەن."
ھەروەھا گوڵ لە بەردەوامی قسەکانی گوتی: "بەداخەوە لە بەر چاوی ھەموو دونیا منداڵانی بێ تاوان دەکوژرێن و ئەو زوڵمی بێ سنووری ئیسرائیل تۆوی نەفرەت بڵاودەکا، و دەبی ئەو زلمە راوەستێ ،و با کومسیونی ئاسایشی نەتەوەی بریارێک لەسەر ئەو پرسەبدا."