بورسا
فاتیمە ئۆجالان کە دوو مانگ بەر لە ئێستا سەردانی براکەی کردبوو لەزیندانی ئیمراڵ، دوێنێ دوو شەممە جارێکی دیکە سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجالانی برای کرد.
فاتیمە ئۆجالان لەکاتی گەڕانەوەی لە ئیمراڵی لەبارەی سەردانەکەی گوتی:"سەردانەکەم بەرێکوپێکی بەجێ ھێناو بەباشی برای خۆم بینی، لە بارەی پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد قسەی نەکرد، تەنیا باسی ئەوەیکرد کە کاربەدەستانی حکومەتی تورکیا سەردانیان نەکردووە و پرۆسەی چارەسەری لەتورکیا ھێشتا روون نییە."
فاتیمە ئۆجالان لەگەڵ کچی خۆی و خوشکەکانی دیکەی، سەردانی ئیمراڵی کردبوو.