Etem Geylan
21 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به دوواین لێدوانه‌كانی ئۆجه‌لان رایگه‌یاند ''لە راستیدا لێرەدا شه‌ڕ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك ھەیە. ئەم شەڕی دەسەڵاته شەڕێكه لە نێوان باڵی ھەدەپە-پەکەکە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە شه‌ڕێكی جددی دەسەڵات له‌نێوان ئۆجەلان و دەمیرتاش هه‌یه".
دوێنێ شه‌و له كۆشكی وهدهتین له ئیستانبوڵ، ئه‌ردۆغان له په‌خشی راسته‌وخۆی هاوبه‌شی هه‌ندێ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆندا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د هاكان لێدوانه‌كانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له راگه‌یاندنه‌كاندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه و تیایدا به پێویستی ده‌زانێت هه‌ده‌په له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بێ لایه‌ن بمێنێته‌وه، پرسیاری له ئه‌ردۆغان كرد كه ئایا '' له رێكخستنی ئه‌مه‌دا، له روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌دا له ئیمراڵیهوه ده‌سه‌ڵات هاوكار بووه؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا رایگه‌یاند: '' من به‌م شێوه‌یه له رووداوه‌كه ده‌ڕوانم، كێشه‌ی ئێمه ئه‌وه نییه، چونكه له‌وێوه چی بۆ ئێمه دێت كه‌م تا زۆر ده‌یبڕین. لە راستیدا لێرەدا شه‌ڕ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك ھەیە. ئەم شەڕی دەسەڵاته شەڕێكه لە نێوان باڵی ھەدەپە-پەکەکە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە شه‌ڕێكی جددی دەسەڵات له‌نێوان ئۆجەلان و دەمیرتاش هه‌یه. ته‌نانه‌ت شاخیش له‌م ئیشهدایه. من ئه‌وه كه‌مێك ده‌به‌مه پێشتر، ئه‌ورووپاش هه‌یه. له‌م قۆناغه‌دا ئۆجه‌لان نایه‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆی بچێت بۆ هیچكام له‌وانه. له‌و باره‌یه‌شه‌وه لێدوانی زۆر تووندی هه‌یه. واتا هه‌ر له لێپێچینه‌وه له ده‌میرتاش بیگرن تا لێپێچینه‌وه له شاخ. له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه ئه‌وان سووكایه‌تیان پێ كردووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌ڵوێستی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌یه به‌رامبه‌ریان. له روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌م قۆناغه‌یدا به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێت 'ئه‌گه‌ر ئێوه پشتیوانیی له من بكه‌ن، ئه‌گه‌ر پارتێك بن كه پشتیوانیی له من بكه‌ن، من ده‌ڵێم نه ئه‌ملا و نه ئه‌ولا، به‌ڵكو ئێوه پێویسته هێزی خۆتان بخه‌نه‌ڕوو، لێره‌دا لایه‌نگریی له هیچ یه‌كێك له‌مانه مه‌كه‌ن و سه‌ربه‌خۆیی خۆتان ئاشكرابكه‌ن، له كه‌شێكی لهوشێوهیهدایه".
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه "ئایا بایه‌خ به په‌یامه‌كه‌ی ئۆجالانیش ناده‌ن؟"، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند:
"من ته‌نها ئه‌و كاته‌ی زانیارییه‌كانم پێده‌گات، ده‌یكه‌مه بابه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندن، ده‌ڵێم لێره‌دا به‌ره‌نگارییه‌ك له‌پێناو سه‌ركردایه‌تییدا هه‌یه. له‌م به‌ره‌نگارییه له پێناو سه‌ركردایه‌تییدا، ئۆجالان په‌یام بۆ ده‌میرتاش و شاخ ده‌نێرێت. وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێك، بته‌وێ و نه‌ته‌وێ، بایه‌خ به سه‌رجه‌م ئه‌م بابه‌تانه ده‌ده‌ین. به‌ڵام پێویسته لێره‌دا له‌سه‌ر شتێك بووه‌ستین، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه من به‌تایبه‌ت به به‌كارهێنانی خوشك و برا كورده‌كانم دڵته‌نگ ده‌بم. پرسیار له خوشك و برا كورده‌كانم ده‌كه‌م، ئه‌و لیستانه‌ی كه رێكخراوی تیرۆریستیی جوداخواز له شاخ ئامادهیكردن و وه‌ك په‌رله‌مانتار ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كردن، تا ئێستا چ برینێكی ئێوه‌یان ساڕێژكردووه".