Kenan Irtak
26 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2023
ئیستانبوڵ – AA
فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ بۆ جارێکی دیکە خەڵاتی "گونجاوترین فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دۆستی خانەوادە"ی بە شایستە زاندرا.
بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە لە میانی شەشەمین رێوڕەسمی "خەڵاتەکان لە هەموو شوێنێک ٢٠٢٣" کە لەلایەن گۆڤاری گەشتیاریی "Global Traveler"ی ئەمریکی و گۆڤاری "Wherever Family" لە ١٣ی نیسان لە واشنتۆن ئەنجام درا، فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ بۆ جارێکی دیکە خەڵاتی "گونجاوترین فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دۆستی خانەوادە"ی بە شایستە زاندراوە.
گۆڤاری "Global Traveler" کە مانگانە لەلایەن نزیکەی ٥٠٠ هەزار کەس دەخوێندرێتەوە بۆ دیاریکردنی گونجاوترین فڕۆکەخانەکان بۆ خانەوادەکان بەپێی دابینکردنی خزمەتگوزارییە گەشتیارییەکانی وەک ناوچە گەشتیارییەکان، هۆتێلەکان، رێگا ئاسمانییەکان و گەشتەکان بە کەشتی راپرسی ئەنجام دەدات.
ساڵی رابردوویش لە میانی پێنجەمین رێوڕەسمی "خەڵاتەکان لە هەموو شوێنێک ٢٠٢٢" فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ هەمان خەڵاتی بە شایستە زاندرا.