Barış Gündoğan,Ramal Abdullah Mahmood
31 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئێف٤ له كاتی نیشتنه‌وه‌ی له بنكه‌ی سه‌ربازی ماڵاتیا ئێرهاچ زیان به‌ر فڕۆكه‌كه كه‌وت. ره‌وشی ته‌ندروستی ئه‌و دوو فڕۆكهوانهش باشه كه له رێگای به‌كارهێنانی په‌ڕه‌شوت خۆیان رزگار كردووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له ماڵپه‌ڕی خۆی رایگه‌یاند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئێف٤ له كاتی نیشتنه‌وه‌ی له بنكه‌ی سه‌ربازی ماڵاتیا ئێرهاچ تووشی تێكچوون هات و به‌مهۆیه‌وه زیان به‌ر فڕۆكه‌كه كه‌وت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی ره‌وشی ئه‌و دوو فڕۆكه‌وانه باشه كه كه له رێگای به‌كارهێنانی په‌ڕه‌شوت خۆیان رزگار كردووه و مه‌ترسی له سه‌ر ژیانیان نییه.
تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی له باره‌ی رووداوه‌كه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی دادوه‌ری و كارگێڕی ده‌ستی پێكردووه.