Muhammet Ali Kemal
06 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2016
قودس - AA
فڕۆکەیەکی جەنگیی ئیسرائیلی لە جۆری ئێف 16 لەکاتی نیشتنەوەیدا لە بنکەی سەربازیی رامۆن گڕی گرتووە و کەوتووەتە خوارەوە، دوای ئەوەی ژمارەیەک هێرشی ئاسمانیی لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە.
لەروونکردنەوەیەکی نووسراودا کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە لەئەنجامی رووداوەکەدا فڕۆکەوانەکە کە رائیدێک بووە بەناوی ئۆهاد کۆهن نۆڤ گیانی لەدەستداوە و یاریدەدەرەکەی بەسووکی برینداربووە.
سەبارەت بە هۆکاری گڕگرتنی فڕۆکەکە لە روونکردنەوەکەدا هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە و هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
لەهەواڵێکی کەناڵی 10 ئیسرائیلدا ئاماژە بەوەکراوە فڕۆکەکە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لەپڕ گڕی گرتووە.
سوپای ئیسرائیل دوێنێ بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە لەکەرتی غەززەوە مووشەکێک ئاراستەی شری سدێرۆت کراوە و لەبەر ئەوە 35 هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر کەرتەکە ئەنجامدابوو.