Ramal Abdullah Mahmood
31 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
چوار مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو ڕێژه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی توركیایان كردووه له سه‌دا ١٢،٢٢ زیادی كردووه و بووه‌ته هه‌شت ملیۆن و ٧٣٥ هه‌زار و ٢٦٨ گه‌شتیاری بیانی.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی كلتور و گه‌شتیاری ژماره‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له مانگی نیسان روویان له توركیا كردووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان مانگی ساڵی رابردوو له سه‌دا ٢٤،٠١ زیادی كردووه.
به‌رزترین ئاستی هاتنی گه‌شتیار له چوار مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له مانگی نیساندا بووه و سێ ملیۆن و ٢٩٣ هه‌زار و ١٧٦ گه‌شتیاری بیانی سه‌ردانی توركیایان كردووه.
چوار مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو رێژه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی توركیایان كردووه له سه‌دا ١٢،٢٢ زیادی كردووه و بووه‌ته هه‌شت ملیۆن و ٧٣٥ هه‌زار و ٢٦٨ گه‌شتیاری بیانی.
زۆرترین ڕێژه‌ی گه‌شتیارانیش له ئه‌ڵمانیا و رووسیاوه سه‌ردانی توركیایان كردووه. به‌جۆرێك له سه‌دا ٥٠ی ئه‌و گه‌شتیارانه له ئه‌ڵمانیاوه و له سه‌دا ٣٥ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ش له رووسیاوه گه‌شتیان بۆ توركیا كردووه.