Hemın Othman Mohammed
18 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2016
به‌مه‌به‌ستی ناساندنی ره‌زه‌وانی و به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار، به سەرپەرشتیی شاره‌وانی شارۆچکەکە، له ئورگوپی پارێزگای نه‌وشه‌هیر 45مین فێستیڤاڵی به‌رهه‌مه‌كانی ترێ سازكرا.
سه‌رۆكی شاره‌وانی ئورگوپ، فەخری یڵدز، باسی له‌وه‌كرد شارۆچكه‌كه یه‌كێكه له گرنگترین ناوچه‌ی گه‌شتیارییەکان و ساڵانه ئه‌م چالاكییه‌ی تێدا رێكده‌خرێت كه ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وامده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی هاتنی هه‌واڵی شه‌هیدانه‌وه کراوە به یه‌ك رۆژ.
یڵدز جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی كاری ره‌زه‌وانی كرده‌وه له شارۆچكه‌كه‌دا، هاوكات نیگه‌رانیی خۆی نیشاندا لەوەی كه له‌ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا به‌رهه‌مهێنه‌رانی ترێ ده‌ستیان به وازهێنان كردووه له كاره‌كانیان و گوتی: "ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی ئورگوپ له زۆر شوێنی دیكه جیاده‌كاته‌وه، ره‌زه‌وانی و ترێیه. ئه‌و ره‌زانه‌ی له ساڵانی رابردوودا نێژراون و خزمه‌تكراون، به‌داخه‌وه له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا ده‌ستكراوه به‌وه‌ی وازیان لێبهێنرێت. جێهێشتنی ره‌ز و زه‌وی و زاره‌كان بەبیانووی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان پاره ناكه‌ن بێ وه‌فاییه. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پاره ناكات، سبه‌ینێ نرخی ئاڵتوونی دەبێت".
له چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌دا پێشبڕكێی "جوانترین ترێ" رێكخرا، ئه‌و تیمه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆراك، كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداریی پارێزگاكه‌وه پێكهێنرابوو، به‌راوردی به‌رهه‌مه‌كانی به‌پێی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان کرد. له‌و پێشبڕكێیه‌دا ترێی ره‌زه‌وان موسته‌فا ئۆزان پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
هه‌روه‌ها له پێشبڕكێی "خواردنی ترێ به‌خێراترین شێوه" كه به‌شداربووان به ده‌ست و چاو به‌ستراویی ده‌بوو ئه‌و ترێیانه بخۆن كه به‌په‌ت هه‌ڵواسرابوون، هاكی كه‌بابچی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌وانه‌ی توانییان له پێشبڕكێكاندا پله به‌ده‌ستبهێنن، خه‌ڵاتی جۆراوجۆریان به‌سه‌ردا دابه‌شكرا.