Behçet Alkan,Hemın Othman Mohammed
07 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2018
نه‌وشه‌هیر - AA
به‌هۆی بارینی به‌فر كه له كاته‌كانی شه‌وه‌وه له ناوچه‌ی كاپادۆكیا ده‌ستیپێكردووه كه یه‌كێكه له ناوه‌نده گرنگه‌كانی گه‌شتوگوزاری توركیا، كڵاورۆشنهكانی په‌ری و تاشه به‌رده سروشتییه‌كان ره‌نگی سپیان پۆشیوه.
له كاتێكدا بارینی به‌فر دیمه‌نی قه‌شه‌نگی به ناوچه‌كه به‌خشیوه، گەشتیاران له‌نێو به‌فره‌كه‌دا شه‌ڕه به‌فریان كرد.
گه‌شتیارانی بیانی كاتێک به ناحیه‌كانی ئوچهیسار و گۆرهمهدا ده‌گه‌ڕان كه به به‌فر داپۆشراون، وێنه‌ی جوانی ناوچه‌كه‌یان ده‌گرت.
گه‌شتیاری تایوانی، تسا ی‌و تسی كه له‌گه‌ڵ هاووڕێیانیدا سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كردووه و به دیمه‌نی قه‌شه‌نگی ناوچه‌كه شادبووه، باسی له‌وه كرد له‌و ناوچه‌ی وڵاته‌كه‌ی كه تیایدا ده‌ژی به‌فر نابارێت، له‌به‌رئه‌وه سه‌ردانی توركیای كردووه بۆ بینینی جوانیی كاپادۆكیا.