ئیستانبوڵ
لە چوارچێوەی پرسی لێپێچینەوە و لێکۆڵینەوە لە کەیسی پێکهاتەی هاوتەریب (جەماعەتی گولەن)، لە شاری ئیستانبوڵدا و ١٢ شاری دیکە، راپۆرتێکی تایبەت بە تۆمەتبارانی ئەو کەیسە ئامادە کراوەو هەریەک لە فەتحوڵا گولەن (سەرۆکی جەماعەتی گولەن کە لە ئەمریکا نیشتەجێیە) و ئەمرە ئوسلو (کارمەندی پێشووی پۆلیس)، گولتەکین ئاڤجی، و چەند بەڕێوەبەرێکی دیکەی پۆلیسی لەناودایە، کەسەرجەمیان ٨٠ کەسن.
لەناو لیستی تۆمەتبارەكاندا فەتحوڵا گولەن كەسی داواكراوی یەكەمە و هەریەك لە كارمەندی پێشووی پۆلیس ئەمرە ئوسلو، گیولتەكین ئاڤجی، بەرێوەبەری پێشووی لقی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ-یان لەناودای .
راپۆرتەكە لەژێر رۆشنایی سكاڵای ١٠١ كەسدا ئامادە كراوە كە هەریەك لە سەركۆماری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان و سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو، لەگەڵ سەرۆكی پێشووی دەزگای هەواڵگری میللی هاكان فیدان و كۆمەڵێك كەسانی ئەكادیمی و بیرۆكرات و وەزیریان لەناودایە.
لەناو راپۆرتەكەدا چەند دەستەواژەیەك بەكارهاتوون كە جێگای سەرنجەن ئەوانیش (رێكخراوی دەوڵەتی هاوتەریب)، ڕێكخراوی تیرۆریستی فوتحوڵاچی.