Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
04 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا نومان كورتوڵموش سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-عێراق رایگه‌یاند:"سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ عێراقی هاوسێمان ده‌چینه قۆناغێكه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری بابه‌ته بنه‌ڕه‌تییه‌كان، دواتر به نزیكبوونه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌ردوولا هه‌ماهه‌نگی له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی عێراق ئه‌نجامده‌درێت".
كورتوڵموش، له رێوڕه‌سمی واژووكردنی سێهه‌مین قۆناغی گرێبه‌ستی به‌كۆمه‌ڵی كاردا له‌نێوان ئاژانسی ئانادۆڵو و سه‌ندیكای كاری میدیایی، كه له هۆڵی كۆنفرانسی ئاژانسی ئانادۆڵو به‌ڕێوه‌چوو، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
كورتوڵموش باسی له پێشهاته‌كانی عێراق كرد و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌فته‌ی رابردوو سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌نجامداوه و، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش سه‌رۆكوه‌زیران، بینالی یڵدرم سه‌ردانی كار بۆ عێراق ئه‌نجام ده‌دات.
كورتوڵموش سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-عێراق رایگه‌یاند، سه‌رله‌نوێ په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه و گوتی: "سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ عێراقی هاوسێمان ده‌چینه قۆناغێكه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری بابه‌ته بنه‌ڕه‌تییه‌كان، دواتر به نزیكبوونه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌ردوولا هه‌ماهه‌نگی له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی عێراق ئه‌نجامده‌درێت".