Rewa Mahmood Hasan
08 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2019
هەکاری - AA
وەرزشوانانی هەکاری بۆ پاڵەوانێتی سەوڵ لێدان (رافتینگ)ی تورکیا و جیهانیش لە زێی گەورەدا کە بە هۆی ئاوی تواوەی بەفرەکان زیاتر خێرابووە، ئامادەکاریەکانیان دەکەن.
وەرزشوانانی یانەی جیلۆ رافتینگ لە دامێنی شاخی سومبولدا لە زێی گەورە دوای ئەوەی بە هۆی توانەوەی بەفرو بارانی زۆرەوە ئاوی رووبارەکە زیادی کردووە و رێڕەوەکەشی خێراتر بووە، مەشقی خۆیان دەکەن.
ئەو وەرزشوانانە ئامانجیانە کە لە پاڵەوانێتی هەفتەی داهاتووی دێرسم-دا سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
گولجان کایا وەرزشوانی نێو تیمەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان بەبێ گوێدانە بەفر و باران بەردەوام دەبن لە مەشق و راهێنانی خۆیان لەنێو رووبارە سەختەکاندا.
ئادەم کورت-یش لای خۆیەوە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان لەو بڕوایەدان لە هەڵبژاردنی وڵاتەکەیاندا سەرکەوتنی بەرچاو بەدەست دەهێنن لە یاریەکاندا، بە هۆی مەشق و راهێنانە بەردەوامەکانیانەوە.