Abdullah Doğan,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
25 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2019
قۆنیا - AA
كێڵگه‌یه‌كی گوڵی لاله له قۆنیا كه رووبه‌ڕه‌كه‌ی 500 دۆنم ده‌بێت و سه‌ربه كۆمپانیای ئاسیا لاله-یه له میانی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، هه‌زاران گه‌شتیاری ناوخۆیی و بیانیی سه‌ردانیان كردووه.
كێڵگه‌كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی ئیسمیل سه‌ربه شارۆچكه‌ی كاراتای كه 50 كیلۆمەتر له ناوه‌ندی قۆنیاوە دووره و 130 جۆر گوڵی لهلەی لەنێودایه.
كێڵگه‌كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی فۆتۆگرافه‌ران و كێبڕكێ ده‌كه‌ن له گرتنی جوانترین وێنه‌ی گوڵه‌كان. هه‌روه‌ها له رێگه‌ی درۆنه‌وه به هه‌موو ئاراسته‌یه‌ك وێنه‌ی كێڵگه‌كه ده‌گرن.
له‌و كێڵگه‌یه‌دا كه نزیكه‌ی 50 ملیۆن گوڵی لاله به‌رهه‌م ده‌هێنرێت هه‌زاران گه‌شتیار له وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه وه‌ك رووسیا، ئۆكراینا، ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
- "ئه‌مساڵ گه‌شتیاری زیاتر سه‌ردانیان كردووه"
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئاسیا لاله، رویا ئوستدهغهرلی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له ٥٠٠ دۆنم زه‌ویدا، ٥٠ ملیۆن گوڵه لاله‌یان به‌رهه‌م هێناوه.
رویا ئوستدهغهرلی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له مانگەکانی ئهیلوول و تشرینی یه‌كه‌مدا ده‌ست ده‌كه‌ن به چاندنی ئه‌و گوڵانه و له كۆتایی مانگی نیساندا ده‌ست به لێكردنه‌وه‌یان ده‌كه‌ن.
- گه‌شتیارانی بیانی زۆر گرنگی پێ ده‌ده‌ن
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئاسیا لاله، رویا ئوستدهغهرلی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گه‌شتیارانی رووسیا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا و نه‌مسا کە لە شاری قۆنیاوە سەردانی شاری ئانتالیا دەکەن و دیمه‌نی ئه‌و كێڵگه‌یه ده‌بینن تووشی سەرسوڕمان دەبن.
سڤێتلانا ئۆدنۆڤۆلهنكۆ كه له‌گه‌ڵ گرووپێكدا هاتووه رایگه‌یاند كه به درێژایی رۆژ كات له كێڵگه‌كه‌دا به‌سه‌ر ده‌بات و گوتی: "هه‌موو ساڵێك بۆ گه‌شت له رووسیاوه دێمه ئانتالیا. زۆر حه‌زم له ده‌ریایه و دیمه‌نی گوڵزاری لاله‌كان زۆر كارم تێ ده‌كات. هه‌موو كه‌س له خه‌می ئه‌وه دابوو كه بزانن ئێره له كوێیه. كێڵگه‌یه‌كی زۆره گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی لاله. زۆر خۆشه. زۆر دڵخۆشم به‌وه‌ی ملیۆنەها گوڵی ره‌نگاوڕه‌نگ پێكه‌وه ده‌بینم".