Hüseyin Demirci
02 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2020
قەرس- AA
ناوەندی خلیسکێنەی جەبەلتەپە کە دەکەوێتە سنووری کارگێڕی قەزای ساریکامش سەربە پارێزگای قەرس، یەکێکە لە ناوەندە گرنگەکانی گەشتوگوزاری تورکیا لە وەرزی زستاندا.
بەیانی ئەمڕۆ یەکەم بەفری ئەمساڵ لە ناوەندەکە باری کە دەکەوێتە بەرزایی دوو هەزار و ٦٣٤ مەتر.
ناوەندی خلیسکێنەی جەبەلتەپە لە پاڵ ئەوەی کە ناوەندێکی کاتبەسەربردنە، دیمەنێکی سەرنجڕاکێشیشی هەیە و هۆتێلی تایبەتیشی لێیە بۆ ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێت شەو بمێننەوە، بەمهۆیەوە ساڵانە هەزاران گەشتیار سەردانی دەکەن.
لە ئێستاشدا ناوەندی خلیسکێنەی جەبەلتەپە ئامادەکاری بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران دەکات.