Merve Yıldızalp
03 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2016
ئەنقەرە - AA
- لەمیانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، ٢٢ چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژران و ١١ جەنگاوەری ئۆپۆزسیۆن بریندار بوون.
- دوای دەستنیشانکردنیان، ١٠٠ ئامانجی داعش و چوار ئامانجی پەکەکە/پەیەدە خاپوور کران کە وەکو سەنگەری بەرگری، شوێنی حەوانەوە، خاڵی پشکنین و کۆگای چەک و تەقەمەنی بەکاردەهێنران.
لەمیانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، ٢٢ چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژران و ١١ جەنگاوەری ئۆپۆزسیۆن بریندار بوون.
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە بەمەبەستی نەهێشتنی ئەو هەڕەشەیەی کە رێکخراوە تیرۆریستییەکان لەسەروویانەوە داعش، درووستیانکردووە، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوور و پشتیوانییکردنی هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لەباکووری سووریا دەستی پێکردووە، پێی نایە ٧٢مینی رۆژیەوە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاندووە، لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا تیمی هێزە تایبەتییەکان کە لەهێزەکانی ئۆپۆزسیۆن پێکدێن بەردەوامن لەپێشڕەوییەکانیان لە هێڵی مارع، دوای ئەوەی بەشی باشووری ئەختارین-یان لە داعش پاککردەوە دووبارە ناوچەکانی (ئاک بورهان، باروزاه، واسح، ئال غارز، تیلتاناه) کۆنترۆڵ بکەنەوە. بەردەوامیشن لە پێشڕەوییەکانیان بە ئاراستەی باب لە هێڵی تەماسەوە.
بەهۆی پێکدادانەکان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا، ٢٢ چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژران و ١١ جەنگاوەری ئۆپۆزسیۆن بریندار بوون. زیانیش بەر هێزەکانی پشتیوانی نەگەیشتووە. جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئێستا رووبەری هەزار و ٣٤٥ کیلۆمەتر چوارگۆشەیەیان کۆنتڕۆڵکردووە.
دوای دەستنیشانکردنیان، ١٠٠ ئامانجی داعش و چوار ئامانجی پەکەکە/پەیەدە خاپوور کران، کە وەکو سەنگەری بەرگری، شوێنی حەوانەوە، خاڵی پشکنین، کۆگای چەک و تەقەمەنی بەکاردەهێنران.
فڕۆکەکانی هێزەکانی ئاسمانیی تورکیا ئەگەرچی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییان ئەنجام نەدا بەڵام لە ئامادەباشی تەواو دابوون بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی لەناکاو بۆسەر ئامانجەکان.
هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژبە داعش دوو ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی بۆسەر ئامانجە دەستنیشانکراوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە هەردوو ناوچەی باروزاه و ئاک بورهان ئەنجام دا، لەئاکامدا ١٤ تیرۆریست کوژران و ئۆتۆمبێلێکی سەربازی و دۆشکەیەکی داعش تێکشکێنران.
تیمەکانی پووچەڵکردنەوەی بۆمب و تەقەمەنییەکان بە پشتیوانی جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن لەدەسپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئێستا ٣٣ مین و هەزار و ٣٧٩ بۆمبی چێنراویان پووچەڵ کردووەتەوە.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیش لەسەر هێڵی سنووری سووریا چالاکییەکانیان لەبواری پشکنین و چاودێری ئەنجام دا.