Mohammed Baqi Hussein
27 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2016
هه‌زاران كه‌س كه به‌مه‌به‌ستی نیشاندانی كاردانه‌وه دژی هه‌وڵی كوده‌تا له‌لایه‌ن رێكخراوی فه‌تحوڵڵاچییه‌وه له سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا كۆبوونه‌ته‌وه، به‌رده‌وامن له ئێشكگرتن.
ئێشكگرتنی خه‌ڵك له سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا به‌رده‌وامه و به شه‌واندا ژماره‌ی به‌شداربووان زیاد ده‌كات و نوێژه‌كانیان له مزگه‌وتی میلله‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
دوای نوێژی خه‌وتنان له مزگه‌وته‌كه‌دا قورئان بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌خوێنرێت كه له هه‌وڵی كوده‌تادا گیانیان له‌ده‌ست دابوو.
به ژن و پیاو و گه‌نج و پیر و منداڵه‌وه هه‌زاران هاووڵاتی توركیا له 15ی ته‌مووزه‌وه ئێشك بۆ دیموكراسی ده‌گرن و كاردانه‌وه له دژی هه‌وڵی كوده‌تا نیشان ده‌ده‌ن.
هاوكات وه‌زاره‌تی ژینگه و شارسازیی، رێكخراوی مانگی سووری توركی، ده‌زگای ئافاد، شاروانیی ئه‌نقه‌ره و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئاو و شۆرباو به‌سه‌ر خه‌ڵك دابه‌ش دەکەن.