Andaç Hongur
27 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2020
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به پەلامارەکانی ئه‌رمینیا بۆسه‌ر یه‌كه مهدهنینشینهكانی ئازه‌ربایجان له هێڵی سنووریی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی كه پەلاماردانی ئازه‌ربایجان له‌لایه‌ن ئه‌رمینیاوه جارێكی دیكه ده‌ریخست كه گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئاشتی و ئارامیی ناوچه‌كه، ئه‌رمینیایه و نووسیوویه‌تی "داوا له ته‌واوی جیهان ده‌كه‌ین به‌هۆی ئه‌و تێكۆشانه‌ی به‌رامبه‌ر داگیركاری و سته‌مكاری ئه‌نجامی ده‌دات، پشتیوانی له ئازه‌ربایجان بكه‌ن".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌خنه‌ی له خه‌مساردی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی گرت له‌مباره‌یه‌وه و گوتی: "كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌هۆی هه‌ڵوێست نه‌نواندن و كاردانه‌وه‌ی پێویست و پڕ به پێستی خۆی، به‌رامبه‌ربە هێرشكاری ئیستیفزازیانه‌ی ئه‌رمینیا، جارێكی دیكه دووفاقی خۆی ده‌رخسته‌وه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جارێكی دیكه پشتگیری تورکیای بۆ ئازه‌ربایجان ده‌ربڕی و گوتی: "وه‌ك هه‌میشه ئێستاش گه‌لی تورك به‌ته‌واوی تواناكانییه‌وه، له‌گه‌ڵ خوشك و براکانیێتی لە ئازه‌ربایجان. توركیا به باوه‌ڕی 'یه‌ك گه‌ل و دوو ده‌وڵه‌ت' به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانی زیاتری خوشك و براکانی لە ئازه‌ربایجان".