ئەنقەرە
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی پرێس فۆتۆ (جۆرج سكیرین بێگ) و (پۆته‌ر ئامبرۆزیك) به‌رپرسی ماركیتینی نێوده‌وڵه‌تی پرێس فۆتۆ له سه‌ردانیاندا بۆ باره‌گای سه‌ره‌كی ئاژانسی ئانادۆڵ له‌ئه‌نقه‌ره پێشنیاریانكردووه هه‌ردوو ئاژانس پێكه‌وه هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن.
له‌كۆبونه‌وه‌ی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ردوو ئاژانسدا، دوای باسكردنی گه‌یشتنه ته‌مه‌نی سه‌د ساڵه‌ی ئانادۆڵ و به‌رهه‌می زۆری ڕۆژانه‌ی پرێس فۆتۆ, پێشنیاركرا له‌لایه‌ن ئاژنسی پرێس فۆتۆوه كه پێكه‌وه كار بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵ چونكه وه‌كو جۆرج سكرین بێگ وتی " ئانادۆڵ له‌و ماوه‌یه‌دا پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه" .