Mohammed Baqi Hussein
27 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2017
ئیستانبوڵ - AA
كه‌شتییه‌كی سه‌ربازیی رووسی له‌ئه‌نجامی پێكدادانی له‌گه‌ڵ كه‌شتییه‌كدا كه ئاژه‌ڵی باركردبوو له كه‌ناراوه‌كانی گه‌رووی ئیستانبوڵدا ژێرئاو كه‌وت و سه‌رنشینه‌كانی له‌لایه‌ن ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی توركیاوه رزگاركرا.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی ئیستانبوڵ، كه‌شتییه‌ك كه ئاژه‌ڵی باركردبوو و ئاڵای وڵاتی تۆگۆی پێوه‌بوو به‌ناوی "یوزارسیف"، له‌گه‌ڵ كه‌شتییه‌كی سه‌ربازیی رووسیدا به‌ناوی "لیمان" پێكیانداداوه.
له‌كۆی 78 كه‌س له ستافی كه‌شتییه رووسییه‌كه، 63یان له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانه‌وه رزگراكران و 15 سه‌رنشینه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌لایه‌ن ستافی كه‌شتییه‌كه‌ی دیكه‌وه رزگاركران.
دوای ماوه‌یه‌ك كه‌شتییه رووسییه‌كه ژێرئاو كه‌وت.
تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان رایانگه‌یاند، سه‌رنشینی كه‌شتییه رووسییه‌كه دۆخی ته‌ندروستییان جێگیره.