03 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2018
غوته‌ی رۆژهه‌ڵات/ئه‌نقه‌ره - AA
هێرشی چڕ بۆ سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات كه له‌ژێر گه‌مارۆی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ددایه، به‌رده‌وامه. دوای ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریا گه‌مارۆی ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازیی رژێمیاندا، رووسیا ده‌ستیكرد به پشتیوانیی ئاسمانی بۆ هێزه‌كانی رژێم.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە لە غوتەی رۆژهەڵات هێزەکانی رژێمی ئەسەد لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ەوە تاوەکو ئێستا بە چڕی بۆردومانی ناوچەکە دەکات و لەماوەی شەش رۆژی رابردوودا هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن وەڵامی هێرشەکانیان داوەتەوە و گەمارۆی ئەو ناوچەیەیان داوە کە سەربازانی رژێمی لێیە.
ئەو لایەنانەی ئۆپۆزسیۆن لە رۆژئاوا و باشوورەوە لە پێشرەویدان.
لە گوندەواری شارۆچکەی هارەستە بەسەدان سەربازی رژێمی ئەسەد لە لایەن هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە گەمارۆ دراون و نزیکەی ٣٥٠ بیناش کەوتووەتە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەو هێزانە.
هاوکات فرۆکە جەنگییەکانی رووسیا پاڵپشتی ئاسمانی هێزەکانی رژێم دەکەن لەئێستادا.
بەپێی گوتەی بەرپرسانی بەرگری شارستانی، تاوەکو ئێستا فرۆکە جەنگییەکانی رووسیا لە بەرەبەیانییەوە ١١ هێرشی ئاسمانیە ئەنجام دراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە لەماوەی شەش رۆژی رابردوودا، ٤٦ سیڤیل کوژراون.