Mazın Asad
19 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2016
گوته‌بێژی حكوومه‌ت و جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، نومان كورتوڵموش له كاتی به‌رده‌وامبوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، لێدوانێكی به رۆژنامه‌وانان دا و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
كورتوڵموش له‌باره‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌كان بۆ سه‌ر په‌كه‌كه گوتی: "ئه‌م به‌ره‌نگارییه تا كۆتایی به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌م به‌ره‌نگارییه به هه‌وڵی گه‌ل و هێزه‌كانی ئه‌منی خۆمان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت".
-"ئێمه سێ هێڵی سوورمان هه‌یه"
گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا گوتیشی: "ئێمە سێ ھێڵی سوورمان ھەیە. ئەگەر لە ھەر راپۆرتێکی یەکێتیی ئەورووپا یەکێک لەو سێ ھێڵە سوورەی تێدا بێت ئەوا راپۆڕتەکە قبوڵ ناکەین. یەکێک لەوانە باسکردنی رووداوەکانی ساڵی ١٩١٥ پەیوەندیدار بە ئەرمەنییەکان، دووەمیان ھەر راپۆرتێکی یەکێتیی ئەورووپا کە پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربھێنێت. سێیەمیان ھەر راپۆڕتێک باس لە راگرتنی دانوستانەکانی تورکیا و ھەڵپەساردنی سندووقی ھاوکاری تورکیا بکات ئەوا مایەی قبوڵکردن نییە".
كورتوڵموش له‌باره‌ی بڕیاری 1ی ئایار ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌وباره‌یه‌وه پارێزگای ئیستانبوڵ خۆی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات و گوتیشی: "به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت خۆپێشاندانه‌كانی 1ی ئایار له گۆڕه‌پانی تاكسیم له 1ی ئاداره ئه‌نجام نه‌درێت. ره‌نگه پارێزگای ئیستانبوڵ گۆڕه‌پانه‌كانی یەنی كاپی و ماڵته‌په وه‌ك شوێنی خۆپێشاندانه‌كان دیاری بكات".
-"شوێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان په‌رله‌مانه"
گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا هه‌روه‌ها گوتی: "ئەگەر بمانەوێت کێشەکانمان چارەسەر بکەین ئەوا پەرلەمانی تورکیا و گۆڕەپانی سیاسی شوێنی چارەسەرکردنی کێشەکانە. تورکیا گرنگی بە بۆچوونی ٧٨ ملیۆن کەس دەدات و ھەڵسەنگاندنی بۆ دەکات. بەڵام لە کاتێکدا کە بەم شێوەیە بەرەنگاری دژی تیرۆر دەبینەوە ئەوا ھیچ کەسێک چاوەڕێی دانوستان لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی نەکات".
له وه‌ڵامی پرسیارێك كه 'له‌م رۆژانه‌ی دواییدا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه رێكخراوی تیرۆریستی داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر مێزی چاره‌سه‌ریی ده‌كات. ده‌شێت دووباره بۆ مێزی دانوستان بگه‌ڕێته‌وه؟' كورتوڵموش له‌وباره‌یه‌وه گوتیشی: "ئه‌م ده‌نگۆیانه به هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه. توركیا له 22ی ته‌مووزی 2015ه‌وه به‌باشترین شێوه تێده‌كۆشێت. رووبه‌ڕووبوونه‌وه دژی رێكخراوی تیرۆریستی و هه‌ماهه‌نگسازی هێزه‌كانی ئه‌منی له گۆڕه‌پانه‌كه به پێداگری درێژه‌ی ده‌بێت".
كورتوڵموش گوتیشی: "خه‌باتمان به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی پشتیان و ئه‌وانه‌ی ره‌وانه‌ی گۆڕه‌پانه‌كانیان ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ن كه پشتگیری لوجستیكی، سیاسی، هه‌واڵگری و سه‌ربازییان پێ ده‌ده‌ن بەردەوامە. ئه‌م به‌ره‌نگارییه تا كۆتایی به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌م به‌ره‌نگارییه به هه‌وڵی گه‌ل و هێزه‌كانی خۆمان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت. ئەگەر بمانەوێت کێشەکانمان چارەسەر بکەین ئەوا پەرلەمانی تورکیا و گۆڕەپانی سیاسی شوێنی چارەسەرکردنی کێشەکانە. تورکیا گرنگی بە بۆچوونی ٧٨ ملیۆن کەس دەدات و ھەڵسەنگاندنی بۆ دەکات. بەڵام لە کاتێکدا کە بەم شێوەیە بەرەنگاری دژی تیرۆر دەبینەوە ئەوا ھیچ کەسێک چاوەڕێی دانوستان لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی نەکات".
گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا له كۆتایی قسه‌كانیدا باسی ئه‌وه‌شی كرد كه له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی یاساییدا ئاكپارتی له رووی سیاسییه‌وه بارگرانی خستووه‌ته ئه‌ستۆی خۆی و زیاتر گوتیشی: "بێ جیاوازی ئه‌گه‌ر دۆسیه‌یه‌ك له‌باره‌ی په‌رله‌مانتارێكی ئاكپارتی، جه‌هه‌په، مه‌هه‌په و هه‌ده‌په هه‌بێت، داوامان كردووه دۆسیه‌كه هه‌ڵبگیرێت. ئه‌مه داواكارییه‌كی دڵسۆزانه‌یه. ئه‌مه تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه نییه، به‌ڵكو ئه‌مه هه‌نگاوێكه كه سیاسه‌ت ده‌حه‌سێنێته‌وه. بۆیه هیواخوازم 367 په‌رله‌مانتاری به نرخ ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن و پشتگیری ده‌كه‌ن و ئینشه‌ڵا بێ ئه‌وه‌ی پێویست به ده‌نگی 330 په‌رله‌مانتار بۆ رێفراندۆم بكات كاره‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین".