Mohammed Baqi Hussein
26 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سهرۆكوهیرانی توركیا نومان كورتوڵموش سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی دیاربه‌كر گوڵتان كشاناك رایگه‌یاند: "یه‌كێكه له‌و هه‌نگاوانه‌ی توركیا له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا ناویه‌تی. ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوه‌كانی دادگاین. ئێمه‌ش وه‌ك سیاسه‌ت شتێكمان نییه بۆ گوتن".
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له په‌خشی راسته‌وخۆی A Haberدا كورتوڵموش رۆژهڤهكانی هه‌ڵسه‌نگاند و له‌وباره‌یەوه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
ناوبراو روونكردنه‌وه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی شاره‌وانیی دیاربه‌كر گوڵتان كشاناك و فرات ئانلیی هه‌ڵسه‌نگاند.
كورتوڵموش رایگه‌یاند باشتر وایه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له راستی و دروستیی بابه‌ته‌كه بكۆڵێته‌وه ئینجا روونكردنه‌وه بدات، نه‌ك له‌سه‌ر زانیاریی هه‌ڵه ده‌ستبه‌جێ په‌یامی خۆی رابگه‌یه‌نێت.
كورتوڵموش گوتیشی: "باسی رێكخراوێكی تیرۆریستی ده‌كه‌ین كه له هه‌موو سووچێكی توركیا ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه و له‌کۆڵانی شاره‌كاندا چاڵی هه‌ڵكه‌ندووه و بۆمبی تێدا چاندووه. باسی تێگه‌یشتنێك ده‌كه‌ین نه‌ك هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ڵكۆ ژیانی له خه‌ڵكی ناوچه‌كه و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه ده‌نگیان پێداون كردووه به زیندان. روون و ئاشكرایه ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانییانه‌ی له‌نێو ئه‌و تێگه‌یشتنه‌وه هه‌ڵبژێردراون، ده‌سه‌ڵاتی شاره‌وانییان بۆ په‌كه‌كه به‌كارهێناوه. ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رۆك شاره‌وانی له‌سه‌ر كار لادران و قه‌ییومیان له‌شوێن دانرا. ئه‌وانیش به‌رده‌وام له ئه‌ركه‌كانیان. داواكاری گشتیی دیاربه‌كر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌به‌رده‌ستدایه. له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ڵگه و ده‌نگۆ هه‌یه كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و شاره‌وانییه بۆ فه‌رمانه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی به‌كارهێنراون. هێشتا قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌ی دادگا به‌رده‌وامه. له‌به‌رئه‌وه به دۆسته ئهورووپییهكانمان ده‌ڵێین، گریمان شاره‌وانیی شارێكی وڵاتانی ئه‌ورووپا یان پایته‌خته‌كه‌ی تۆمه‌تباركرا به هه‌ماهه‌نگیی كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی تیرۆریستی‌دا چۆن هه‌ڵسوكه‌وتتان ده‌كرد، ئێستاش به‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن. با له‌بابه‌ته‌كه بكۆڵنه‌وه و تێبگه‌ن".
ناوبراو سه‌باره‌ت به قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌كانی دادگا له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ركراوان گوتی: "زانیارییه‌كان ورده ورده ده‌رده‌كه‌ون. یه‌كێكه له‌و هه‌نگاوانه‌ی توركیا له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا ناویه‌تی. ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوه‌كانی دادگاین. ئێمه‌ش وه‌ك سیاسه‌ت شتێكمان نییه بۆ گوتن. ئومێده‌وارین بانگه‌شه‌كانی داواكاری گشتی راست نه‌بن. ئومێده‌وارین په‌یوه‌ندیی شاره‌وانی له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستی‌دا به‌دی نه‌كرێت. بێگومان بوونی په‌یوه‌ندیی شاره‌وانیی شارێكی وه‌ك دیاربه‌كر بۆ ئێمه‌ش خۆش نییه. با چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان بكه‌ین".