Yusuf Aydın Deniz,Mohammed Baqi Hussein
08 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئالووده‌بووندا، وتارێكی پێشكه‌شكرد.
سولەیمان سۆیڵو رایگه‌یاند "له كاتێكدا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به هۆی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه له 2017دا گیانیان له‌ده‌ستداوه 941 کەس بوو، سه‌ركه‌وتووبووین له‌وه‌ی له‌ئێستادا ئه‌و رێژه‌یه دابه‌زیوه بۆ 228".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو گوتیشی: "رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌فرۆشن و چه‌ك ده‌كڕن. به‌تایبه‌تی په‌كه‌كه، له‌سه‌دا 80ی بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ری ئه‌ورووپای به‌ده‌سته‌وه‌یه و داهاتی ساڵانه‌ی ئه‌و رێكخراوه كه له رێگه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستی ده‌كه‌وێت ده‌ورووبه‌ری یەک ملیار 500 ملیۆن دۆلاره".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، باسی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌مساڵ دژ بە ماددەی هۆشبەر كرد و گوتی:
"له‌چاو 10 مانگی سه‌ره‌تای ساڵی رابردوودا له 10 مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 29 ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان دژی مادده‌ی هۆشبه‌ر زیادكردووه. ژماره‌ی ده‌ستگیركراوانیش به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 8،5 زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته 19 هه‌زار و 466 كه‌س".
له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له شه‌قام و كۆڵانه‌كاندا مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌فرۆشن وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو گوتی:
"به‌تایبه‌ت دژی ئه‌و ده‌ستگێڕانه‌ی شه‌قام و كۆڵانه‌كان كه به كیسه فرۆش ناوده‌برێن، كاری جددی ئه‌نجام ده‌ده‌ین. له كۆی ئه‌و 19 هه‌زار و 466 كه‌سه‌ی ئه‌مساڵ ده‌ستگیركراون، 16 هه‌زار و 603یان كیسه فرۆشن".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانی دا:
"له ناوچه‌كانی به‌رپرسیارییەتی پۆلیسدا، 22 هه‌زار و 829 و له ناوچه‌كانی به‌رپرسیارییەتی جه‌ندرمه‌دا، چوار هه‌زار و 600 كارمه‌ندی ئه‌منی له 81 پارێزگادا ئه‌ركیان وه‌رگرتووه و له‌گه‌ڵ 20 هه‌زار كارمه‌ندی هه‌ماهه‌نگیی په‌روه‌رده‌ی پارێزراو له خوێندنگه‌كاندا هه‌م ئاسایشی خوێندنگه‌كان ده‌پارێزن، هه‌م له‌ڕووی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه پرۆسه‌كه پارێزراوتر ده‌كه‌ن".