Abdullah Shukur
02 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ساڵانێکی زۆر دەیانگوت عەرەبەکان ناپاکیان لەگەڵ ئێمە کردووە. لەوەش زیاتر ئاماژەی زۆر ناشرین لەمبارەیەوە بەکارھاتووە. بە ھەمان شێوەش ساڵانێکی زۆر بوو فێری عەرەبەکانیان دەکرد بەوەی عوسمانییەکان ئەوانیان ژێردەست کردووە. لە شەوێکدا سنووری دەستکرد کێشرا و رۆڵەی یەک وڵات بوونە ھاووڵاتی دوو وڵاتی جیاواز".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێوڕەسمی کردنەوەی کۆشکی ئەسانبوغای زانکۆی یڵدرم بایەزید وتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان رایگەیاند کە بۆ ئەوەی موسڵمانان رانەپەڕن قەیرانەکان قولکراونەتەوە و گوتیشی: "ئەو وڵاتانەی کە قازانج لە نەوت و زێر و ژێرخانی ئابووری وڵاتانی موسڵمان دەکەن، گشت سیناریۆیەک دەخەنە بەرکار. عێراق و لیبیاش نموونەی ئەمەن".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "ساڵانێکی زۆر دەیانگوت عەرەبەکان ناپاکیان لەگەڵ ئێمە کردووە. لەوەش زیاتر ئاماژەی زۆر ناشرین لەمبارەیەوە بەکارھاتووە. بە ھەمان شێوەش ساڵانێکی زۆر بوو فێری عەرەبەکانیان دەکرد بەوەی عوسمانییەکان ئەوانیان ژێر دەست کردووە. لە شەوێکدا سنووری دەستکرد کێشرا و رۆڵەی یەک وڵات بوونە ھاووڵاتی دوو وڵاتی جیاواز".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەش دا کە ھەمیشە کەسانێک موسڵمانەکانی کردووەتە دوژمنی یەکتر.