Sertaç Bulur
18 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌رتاسه‌ری توركیادا له 11 بۆ 18ی حوزه‌یران، 22 تیرۆریست له چالاكی خراون كه حه‌وتیان به‌ناو به‌رپرسی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه بوون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا لە میانی هه‌فته‌ی رابردوودا، دوو هه‌زار و 43 ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجامدراوه.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه 134 كه‌س و به تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش 61 كه‌س و به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له فه‌تۆ و پێكهاته‌ی دەوڵەتی هاوته‌ریب 119 كه‌س و له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه چهپڕەوهكاندا، 12 گومان‌لێكراو ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.